له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فهیسبووكهوه ئه‌ندامێكی PKK به‌ناوی "ف.م" هه‌ڕه‌شه له به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی كوردستان "هه‌ڵۆ جانانى" دهكاتو ده‌قی به‌شێك له ههڕهشهنامهكهی به‌م شێوه‌یه:
"من بەس بۆ ئەوە مەساجم کرد بۆتان کە پێتان بێژم ناوی تۆ ئەدەم بە تەشکیلاتی پ‌ک‌ک وەک کەسێک سیخۆر کە کار بۆ میتی تۆرکیە و ئیتلاعاتی جمهووری ئیسلامی ئەکەیت"
ئه‌م ههڕهشهنامهیه له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه PKK به هه‌موو لق‌و پۆپه‌كانیه‌وه به شێوه‌ی جۆراوجۆر دژایه‌تی جیابیران، نووسهرانو هه‌روه‌ها حیزبه‌كانی روژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌ت حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران دهكاو ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی ئه‌ده‌بیاتێكی وه‌های به‌رامبه‌ر به‌م دوو حیزبه به‌كار هێنا ناتوانین ئێمه لێره باسی كهینو خوێنه‌ران ده‌توانن 2 وتووێژی ئاخری به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی ببينن.
پێده‌چێ تووڕه‌بوونی PKK سه‌باره‌ت به چه‌ند وتار بێت كه له ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"و چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی دیكه‌ش بڵاو بۆته‌وه‌و مێژووی یه‌كێك له وتاره‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵێك‌و 3 مانگ پێش! نووسه‌ری بابه‌ته‌كانیش دیارن‌و ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی كوردستانیش له ئاخری وتاره‌كاندا نووسیویه:
توجه: ـ مطالب این سایت بیانگر دیدگاه و نظر نویسندگان آن است و سایت "هه‌ڵۆی كوردستان" در برابر محتوای این مطالب مسئول نمی‌باشد.
تێبینی: ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" له به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی هیچ بابه‌تێك به‌رپرسیار نیه‌و نووسه‌ری بابه‌ت به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی خۆیدا
له به‌شێكی دیكه‌ی ههڕهشهنامهكهدا ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" به لایه‌نگری له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێ ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌ر له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا ره‌خنه‌ی توند له حیزبی دێموكرات گیراوه‌و به هه‌زاران خوێنهرشی هه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆرله‌و بۆچوونانه‌ی كه له لایه‌ن دهستو پێوه‌ندییه‌كانی PKK بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ش نێردراوه به دژی حیزبی دێموكرات بووه‌و ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" كه باوه‌ڕی ته‌واوی به ئازادی را ده‌ربڕین هه‌یه بڵاوی كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێك له ههڕهشهنامهكه باس له ئه‌ده‌بیاتی ناشیرن به‌امبه‌ر به PKK كراوه ئه‌مه له حاڵێكدایه كه سه‌ركرده‌كانی PKKو به‌رپرسانی باڵی رۆژهه‌ڵاتی PKK واته پژاك به ئه‌ده‌بیاتێكی وه‌ها ده‌دوێن كه نه ته‌نیا هیچ كه‌سێكی سیاسی، به‌ڵكوو هیچ كه‌سێك له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌و ئه‌ده‌بیاته كه‌ڵك وه‌ر ناگرێ‌و نموونه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی بوو كه له سه‌ره‌وه باسمان كرد‌و هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی دیكه‌ی پژاك كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا به شێوه‌ی ئاشكرا‌و له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن هه‌ڕه‌شه له حیزبی دێموكرات دهكاو ده‌یانه‌وێ شه‌ڕ له‌نێو حیزبه‌كان ههڵگیرسێننو زۆربه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌ی PKKو لق‌و پۆپه‌كانی به‌دوای شكستی پژاك له به‌ده‌ست نه‌هێنانی یه‌كێك له 5 كورسییه‌كانی نوێنه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌یئه‌تی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌ستی پێ كردووه.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز دیسان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" له به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی هیچ بابه‌تێك به‌رپرسیار نیه‌و نووسه‌ری بابه‌ت به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی خۆیداو ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"یش وه‌ك هه‌میشه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی داوه‌و ده‌یدا كه سووكایه‌تی به هیچ كهسو لایه‌نه‌ك نه‌كرێ‌و رێزیشمان هه‌یه بۆ هه‌موو حیزبه‌كان‌و ته‌نانه‌ت PKK ـاش. ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش سه‌باره‌ت به وتارێك ره‌خنه‌ی هه‌یه ئه‌وه ده‌توانێ به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میان به نووسينی بایهتێك وه‌ڵامی نووسه‌ر بداته‌وه.
هه‌موو حیزب‌و لایهنو كه‌سایه‌تییه‌كان به لایه‌نگروو ئهندامهكانیشیانهوه ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه ناتوانێ پێش به ده‌نگی حه‌قخوازانه‌و راستگۆیانه بگرێ‌و ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له‌سه‌ره به جێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه پێداچوونه‌وه به خۆیاندا بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه كه خراوه‌ته پاڵ به‌رپرسی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه پێویست به وه‌ڵام دانه‌وه ناكه‌ین چونكی رابردوو، كرده‌وه، تێكۆشان، پێشمهرگایهتیو خزمهتو هه‌روه‌ها ئه‌و كێشانه‌ی كه له رێگای ئه‌م رێبازه پیرۆزه‌دا بۆ خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاتۆته پێش، شتێكی نهێنی نیه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له ئاخردا پێویسته بگوترێ ئه‌وه‌یه كه شووناس‌و هه‌روه‌ها زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه له‌به‌رده‌ست ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" دایه‌و ئه‌گه‌ر پێویست بێ نه ته‌نیا له ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵكوو له رێگه‌ی پۆلیسی وڵاتی نوروێژه‌وه له ماڵه‌كه‌ی ده‌یهێنینه ده‌ره‌وه‌و ده‌بێ له به‌رامبه‌ر یاسای ئورووپادا وه‌ڵامده‌ر بێت‌و له داهاتووشدا یاسای كوردستان ئه‌م رۆژانه‌ی وه‌بیر دێنێته‌وه.


نووسراوه له لایه‌ن kujan, August 30, 2013