هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

25ی گەلاوێژ نەتەوەیەکی لە خەوێکی قوڵ ڕاچڵەکانت!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

galawej25

بە بڕوای من تا ئێستا ئەوەی کە پێویستە لە سەر ئەم رۆژە مێژوویەی نەتەوەی کورد و ئەم دەست کەوتە مەزنە و هۆشیاری و بلیمەتی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات و هەموو گرنگتر پارێزەرانی ئەم دەست کەوتە گرنگە کە تا ئێستا ئاڵای پیرۆزی ئەم حیزبەیان هەروەها بە شەکاوە قورس و قایم ڕاگرتووە شی نەکراوەتەوە و لە سەری نەنوسراوە و لە کاتی خۆی دا لەو کەسانە کە لە کۆماری کوردستان بەشدار بوون زانیاری بە سوود کۆ نەکراوەتەوە.

شەست و شەش ساڵ لەمەوبەر لە بیست و پەنجی گەلاوێژ لە رووداوێکی زۆر گرنگ و مێژوویی بە ڕێبەری پێشەوا و ڕۆڵە هۆشیار و رۆشنبیرەکانی نەتەوەی کورد حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامەزرا. ئەمە خۆرێك بوو لە سووچێك لە تۆپیی زەوی کە تاریک بوو بۆ یەکەم جار رووناکی باڵی بە سەر ئەم سووچەدا کێشاو نەتەوەیەکی لە خەویی قوڵ ڕاچڵەکان. ئەم ڕاچڵەکانە ئەم لە خەو هەستانە ئێواش ئێواش نەبوو وەک هەموو رووداوە مێژوویەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە پێچەوانەی لە دایک بوونی هەر زیندەوەرێک یان حیزبێک کە قۆناخی جۆراوجۆر دەبڕێ تا گەورە دەبێ و لە سەر پێی خۆی دەوەستێت کارو تێکۆشان دەکا یان ئامانجێک بە دی دێنێ، بێ وێنیەی ئەم حیزبە ئەوەیە بە تەمەنێکی زۆر کورت و کۆرپەیی هەموو قۆناخەکانی بە جارێک بڕی و بەڵگەی مێژوویی ئەوەیە کە کۆماری کوردستانی دامەزراند. هەر وەها سادەو سانا نەبووە لە دەس ئەو بێ بەشی و ئەو هەموو تەنگ و چەڵەمانە لە کۆمەڵگای کوردەواری ئەو دەم کە کارێکی زۆر قورس و گران بووە بەڵام ئەم شۆڕشە فیکرییە بێ وێنەیە لە مێژووی نەتەوەی کورد و هەموو نەتەوەکانی دونیا، لەبەرئەوە ڕەوتەکە بە پێی ئەو سەردەمە کە کەرەسەی ڕاگەیاندەن و پەیوەندی کردن و گواستنەوە بە بەراوەرد لە گەڵ ئێستا نەوەدو پێنج لە سەد کەمتر بووە و زۆر شت هەر نەبووە. بەڵام ئەم حیزبە توانی کۆماری کوردستان دامەزرێنێی. ئەوە بوو بۆ یەکم جار لە مێژووی نەتەوەی کورد حکوومەتێکی کوردی خۆماڵی دێموکرات کە ئازادی و دادپەروەری ئامانجی بووە.

من زۆر شت لە سەر ئەم رۆژە مێژووییە لە مێشکم دایە بەڵام درێژی ناکەمەوە. نەتەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مدیەونی دانشمەندی لە دەست چوومان د. قاسملووە.

من بڕوام وایە ئەگەر د. قاسملوو نەبوایە حیزبی دێموکرات ئاوا نەدەبوو و ئاوا نەدەبووژایەوە و نەدەبووە حیزبێکی پێشکەوتوو و خەڵک و دونیا پەسەند د. ‌‌قاسملوو حیزبی دێموکراتی لە بەستراوەیی رزگار کرد کردییە حیزبێکی سەربەخۆ و سیاسەتی سەربەخۆیی بڕیاردانی کردە ئامانجێکی نەگۆڕ کە گەورەترین سەرکەوتنە بۆ ئەم حیزبە. د. قاسملوو دەستێکی باڵای هەبووە لە داڕشتنی بەرنامەو پێرەوی نێوخۆی حدکا کە ئێستا لە هەموو حیزبەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو، پێشکەوتووترەو ئینسانیترە و لە گەڵ ئەم سەردەمەو داهاتوودا بە باشترین شێوە دەگونجێ.

کورتەباسی هەیە بۆ ئەم حیزبە کە ئامانجی دوا ڕۆژی ئەم حیزبەی داڕشتووە وەک سوسیالیزمی دێموکراتیك ئەمە مەزنترین دەسکەوتە من پێم وایە زۆر کەس نازانن یان ئەوەندە بە گرنگی ناگرن کە کورتەباس و سوسیالیزمی دێموکرتیک چەندە گرنگو بە بەهایە بۆ نەتەوەی کورد و بە تایبەت بۆ حدکا بۆ دواڕوژی ئەم حیزبە ئەم لەو سەردەمەدا لە بیری د. قاسملوو و زانایی ئەم ڕێبەرە مەزنە نەبوایە کێ ئەم بیرەی هەبوو؟ هەر ئێستا لە نێو تەواوی نەتەوەکانی دونیا باسی گەرمی سوسیالیزمی دێموکراتیكە یانی دێموکراسی و ئازادی و دادپەروەری بە مانای ڕاستی خۆی ( کورتەباس ی د. قاسملوو تەنیا سەرچاوە و سیستمێکە بۆ سیستمی نێویی جیهانی) من هیچ گومانم لەوە نییە کە زۆربەی خەڵکی دونیا داوای ئەم سیستەمە دەکەن.

د. قاسملوو سیاسەتی دژە ترور و ڕفاندن و کاری مافیایی لە سیاسەتی حدکا جێگیر کردووە ئەمە نەک شانازییە بۆ نەتەوەی کورد بەڵکو سیاسەتێکی پاک و ئینسانیە و گەورەترین سەرکەوتنە بۆ جوڵانەوەی ماڤخوازی نەتەوەی کورد.

ئەوەی رۆژێک لە نێو حدکادا پێشمەرگایەتی کرد‌بێ ئەو پرەنسیپە و دیسیپلینە لە نێو هێزی پێشمەرگە هەبوو لەو کاتو زەمانەدا لە نێو کۆمەڵی کوردەواری زۆر دواکەوتوو لە ژیانی ئازادی و زانستیو بەختەوەری ئەوە بیرو ئەندیشەی ڕێبەریکی مەزنی وەک د. قاسملوو بوو. پێشمەرگە و کادر لە کاتی کۆبونەوەدا بە تونترین شێوە ڕەخنەیان لە یەكتریی دەگرد ئەوە لە حاڵێکدا بوو هەموو چەکی بەدەستەوە بوو بەڵام هێڵکی سوور بوو کە کەس نەیتەتوانی ئەو هێلە ببەزێنێ و چەکەکە وەک چەپکە گوڵێک وا بوو ئەوە بیری د. قاسملوو بوو. ئێمە دەزانین لە وڵاتانی پێشکەوتوو و ئازاد ڕۆژانە دەیان رووداوی دڵتەزێنو ناخۆش روودەدەن ئەوە لە حاڵێک دایە ئەم وڵاتانە دەیان ساڵە دێموکراسیان هەیە و سەدان ساڵە ‌وڵات ویاسایان هەیە.

ئەو سەبرو تەحەموڵە و سنورە ئەو رێزو خۆشەویستیە لە نێو حدکا و ‌هێزی پێشمەرگە ئەو پرەنسیپە و دیسیپلینە ئەو بیرو ئەندیشەی د. قاسملوو بوو سیاسەتی لە گەورەترین سەرکەوتن لە خۆبایی نەبوون و لە گەورەترین شکست خۆ نە دۆڕێنی و چۆک دانەدەی بۆ دوژمن و نەیاران ئەوە بیرو ئەندیشەی د. قاسملووە بووەتە سیاسەتێکی دروست و ئێمانێکی پتەوە بە سەرکەوتن. دەست تێوەرنەدان لە کاروباری بەشەکانی دیکەی کوردستان و حیزبەکانی ئەو بەشانە داڕشتنی بیری د. قاسملووە ئەو پێی وابووە بەو کارانە دوژمنایەتی و دووبەرەکی لە نێو نەتەوەی کوردا ساز دەبێ بۆیە بە کارێکی ناڕەوایی زانیوە و حازر نەبووە برد ڤڕێ داتە بەر دەم کاروانی رزگاری خوازی بەشەکانی دیکەی کوردستان و لە هامان کاتدا پێ لە سەر پەیوەندێکی سالم و پشتی یەکترگرتن بۆ بەرژەوەندی نەتەوەی کورد داگردووە. دروست نەکردنی درۆ و تەبلیغاتی ژەهراوی بۆ خەڵک فریوودان دژ بە حیزبەکانی دیکە هەر ئێستا لە ماڵپەڕی وا هەیە شەو و ڕۆژ بوختانی ناڕاست و تەبلیغاتی ژەهراوی بۆ حدکا دروست دەکا بەڵام حدکا زۆر بە دگمەن وەڵام دەداتەوە ئەم ئەخلاقی دروستی سیاسیە بیرو ئەندێشەی د. قاسملووە بۆیە ئەگەر حدکا لە گەڵ حیزبەکانی دیکەی کوردستانی بەراوەرد کەی حدکا لە ئەخلاقی سیاسیدا جیاوازیکی یەکجار زۆری هەیە. هەر ئەم رێبازە دروستانەیە کە حدکا ئاوا لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان خۆشەویستە وەک حیز‌‌بێکی شۆڕشگێر و پێشڕەو بە دڵێکی پڕ لە هیوا چاوەڕوانی داهاتوون.

من پێم وایە لە داهاتوو لە کوردستانی ئازاد نەک حدکا بەڵکو هەموو حیزبەکانی هەموو پارچەکان بۆ هەڵبژاردن بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ لای خۆیان لە کاتی هەڵبژاردندا کورتەباس واتە سوسیالیزمی دێموکراتیک دەبێتە گەورەترین دروشمی هەڵبژاردن هەر یەکەوە دەڵێ من باش کورتەباس جێبەجێ دەکەم. ئەو وەخت گەورەیی و زانایی د. قاسملوو و حدکا و ڕێبوارانی رێگای ڕاستەقینەی د.قاسملوو باشتر دەردەکەوێ!

25ی گەلاێژ 66 مین ساڵەی دامەزراندنی حدکا لە نەتەوەی کورد و بە تایبەت ئەندامان و لایەنگرانی حدکا، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زندانیانی سیاسی و کەم ئەندامان و تەشکیلاتی نهێنی و ئەوانەی تەنیا رۆژێکیش بۆ ئەم حیزبە زەحمەتیان کێشاوە کە زۆرترین ئەرکی قورس لە سەر شانی ئێوە بووە تا ئەمڕۆ ئەم دەسکەوتەتان پاراستووە. لە قوڵایی دڵمەوە پیڕۆزبایتان لێ دەکەم. داهاتوو هیی ئێوەیە!

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2241
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy