ئێمه بیست و پێنج سواره‌که‌ی گهلاوێژین!
بیست و پێنج ئاهه‌نگی به تام و به چێژین
بیست و پێنج چین‌و توێژ‌و ڕاو ڕاوێژین
بیست و پێنج هەزار پێشمه‌رگه‌ی دژی خوێن ڕێژین
ئێمه بیست و پێنج سواره‌که‌ی گهلاوێژین
دژی نه‌زانی و داگیرکه‌ر و گێل و گێژین
ڕێگا ناده‌ین جارێکی که داگیرکەران
پێمان بڵێن، خاکتان به بێژن ئه‌بێژین
ئێمه بیست و پێنج سواره‌که‌ی گهلاوێژین
مافی ڕه‌وای خۆمان ئه‌وێ زۆر نایەژین
وه‌سێتی پێشه‌وامانه گۆڵتان ناخۆین
یەک دەگرین جەستەی دیکتاتۆر ده‌نێژین
ئێمه بیست و پێنج سواره‌که‌ی گهلاوێژین
دۆستی عیلم و،دژی شه‌ڕخواز و خۆێنژین
هاتووین په‌یامی ئاشتیتان بۆ بهێنین
سروودی برایەت و پێکەوە ژیان بێژین!
ئێمه بیست و پێنج سواره‌که‌ی گهلاوێژین!
وه‌ڤدێکی چاره‌نووس سازین، بۆ حه‌ق توێژین!
ده‌بینه بارانی ڕه‌حمه‌ت بۆ نیشتمان
فرمێسکی شادی به‌سه‌ر گه‌لدا ده‌ڕێژین
ئێمه بیست و پێنج سواره‌که‌ی گهلاوێژین
بۆ نه‌وه‌ی کورد، فه‌رزتر له ئیش و له نوێژین!
هاوبیرمان بن،هاوڕێمان بن، بۆ سه‌رکه‌وتن
با پێکه‌وه کۆسپی دوو ڕووی بنێژین!!!

